یۆنان.. روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٨ پلە لە دوورگەی کریت
Atina
ئەسینا - AA
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥،٨ پلە، دوورگەی کریت-ی یۆنانی هەژاند.
پەیمانگای جیۆدینامیکی ئەسینا، ئاماژەی بەوە کرد کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٩:١٧ بە کاتی ناوخۆی یۆنان لە قووڵایی ١٠ كیلۆمەتر روویداوە.
بوومەلەرزەکە کە چەقەکەی ناوچەی ئارڤیس بووە لە باشووری کریت، لە هەموو دوورگەکەدا هەستی پێکراوە.
هێشتا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە لەبارەی ئەوەی بوومەلەرزەیە زیانی گیانیی یان ماڵی لێ کەوتبێتەوە یان نا.
هاوکات ناوەندی بوومەلەرزەناسی دەریای ناوەڕاستی ئەورووپا گوڕی بوومەلەرزەکەی بە ٦،٥ پلە بڵاوکردەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن