Arbil
ھەولێر - AA
بە پێی دەرەنجامی نوێ ئەمڕۆ ٢٦ ئایار کە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە دوو تووشبووی دیکە لە پارێزگای ھەولێر تۆمار کران.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".
ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "پیاوێک تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردە)ی سەر بە ناحیەی گوێڕ کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە".