جيهان

ھۆزەکانی دێرازۆر کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەیان لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دەرھێنا

- ھۆزەکانی دێرازۆر لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات ڕاپەڕین و کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەیان لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دەرھێنا.

Mehmet Nuri Uçar, Zahir Sofuoğlu, Laith Al-jnaidi  | 18.01.2026 - نوێکردنەوە : 18.01.2026
ھۆزەکانی دێرازۆر کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەیان لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دەرھێنا

Deyru z Zor

دێرازۆر ــ AA

ھۆزەکانی دێرازۆر لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات ڕاپەڕین و کێڵگە نەوتییەکانی دەیان شارۆچکەی ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فوراتیان لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دەرھێنا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕووبەڕووبوونەوە مەیدانییەکان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات لەنێوان سوپای سووریا و ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە زیاتر پەرەی سەندووە کە ئەوەش ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ھۆزەکانی دێرازۆر لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات، شەڕێکی سەخت لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە دەکەن کە لە میانیدا دەیان شارۆچکە و گوندیان کۆنتڕۆڵکردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ھۆزەکانی دێرازۆر لە ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات ڕاپەڕین و ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە کە کێڵگەی نەوتی عومەر و کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لەخۆ دەگرێت.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە ھاریکاریی نێوان ھۆزەکانی ڕۆژھەڵاتی فورات و ھۆزەکانی دیکە کە لە ڕۆژئاوای ڕووبارەکەوە ھاتوون، ئەنجامدراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın