توركيا

گەشتیارێکی زۆر بۆ چرکاندنی وێنە سەردانی کاپادۆکیا دەکەن

بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنە دڵڕفێنەکانی کاپادۆکیا لە پارێزگای نێڤشەهیر کە بە گاشەبەردە هەڵتۆقیوەکانی بەناوبانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا دێت ئارەزوومەندانی وێنەی فۆتۆگرافی زیاتر روو لە ناوچەکە دەکەن.

Behçet Alkan  | 07.06.2023 - نوێکردنەوە : 08.06.2023
گەشتیارێکی زۆر بۆ چرکاندنی وێنە سەردانی کاپادۆکیا دەکەن

Nevsehir

نێڤشەهیر – AA

بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنە دڵڕفێنەکانی کاپادۆکیا لە پارێزگای نێڤشەهیر کە بە گاشەبەردە هەڵتۆقیوەکانی بەناوبانگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا دێت ئارەزوومەندانی وێنەی فۆتۆگرافی زیاتر روو لە ناوچەکە دەکەن.

جگە لە گاشەبەردە هەڵتۆقیوەکان، شارەکانی ژێرزەوی، دۆڵەکان و شوێنەوارە مێژوویییەکان، باڵۆنە هەوا گەرمەکان لە ناوچەی کاپادۆکیا تا دێت سەرنجی گەشتیاران و ئارەزوومەندانی وێنەی فۆتۆگرافی زیاتر رادەکێشێت.

هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆر لە ناوچەکە دیمەنێکی دڵڕفێنی هەیە، هەیوانی ئەو هۆتێلانەی لە قەدپاڵی دۆڵەکانیدان، فەرشە نەریتییەکان و کێڵگەکانی بەخێوکردنی ئەسپ دەبنە هۆی ئەوەی گەشتیاران چێژێکی زیاتر لە سەردانەکەیان وەربگرن.

لە کاتێکدا جاران ئەوانەی هاوسەرگیرییان ئەنجام دەدا بۆ بەسەربردنی مانگی هەنگوینی لەوێ کاتیان بەسەر دەبرد، لە ئێستادا بەهۆی بڵاوکردنەوەی دیمەنە دڵڕفێنەکانی کاپادۆکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا دێت ئارەزوومەندانی وێنەی فۆتۆگرافی زیاتر روو لە ناوچەکە دەکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کاپادۆکیا، خەلیل گونەش بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند رۆژانە سەدان کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا دێن و وێنە لەگەڵ دیمەنی دڵڕفێنی ناوچەکە دەچرکێنن، گوتی: "ئێستا ژمارەی جلوبەرگی بە دەست چندراو و ئۆتۆمبێلی کلاسیکییش زیادی کردووە، چونکە خەڵکانێکی زۆر دەیانهەوێت بە پۆشینی ئەم جۆرە جلوبەرگ و لەنێو ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا وێنە بچرکێنن. ٩٠ وێنەگری سەر بە کۆمەڵەکەمان وێنە دەچرکێنن".

یاریدەدەری وێنەگر، موستەفا جانەر یاڵچن ئاماژەی بەوە دا کەسانێک تەنها بۆ چرکاندنی وێنە دێن، گوتی: "شەوێک لە ناوچەکە دەمێننەوە و دواتر دەڕۆن و وێنەکانیان لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکەنەوە".

وێنەگر شابان چیفتچیباشی سەرنجی خستە سەر ئەوەی هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە کاتی هەڵهاتن و ئاوابوونی خۆردا جوانترین وێنەی گەشتیاران بچرکێنن، گوتی: "چرکاندنی وێنە بووەتە بەشێک لە کەرتی گەشتیاریی کاپادۆکیا. چرکاندنی وێنە لەگەڵ باڵۆنەکان بەیانییان زۆر جوانە".

ئەنەس ئۆزچەن کە بە گروپ لە بۆڵو'ەوە تەنها هاتووە بۆ چرکاندنی وێنە، ئاماژەی بەوە دا کە دیمەنی کاپادۆکیا سەرووئاسایییە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın