گیان له‌ده‌ستدان و تووشبوون به كۆرۆنا له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان روو له هه‌ڵكشانه
- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، له جه‌زائیر گه‌یشته ٩٨٦ كه‌س، یه‌مه‌ن ٣٤٨ و به‌حرێن بۆ ٩٨ به‌رزبوویه‌وه. حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یش له هه‌ریه‌ك له تونس، لوبنان و ئوردن روو له هه‌ڵكشانن.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له جه‌زائر گه‌یشته ٩٨٦ كه‌س، له یه‌مه‌ن ٣٤٨ و له به‌حرێن بۆ ٩٨ به‌رزبوویه‌وه. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یش له هه‌ریه‌ك له تونس، لوبنان و ئوردن روو له هه‌ڵكشانن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی جه‌زائره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، به گیان له‌ده‌ستدانی نۆ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان بۆ ٩٦٨ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
هاوكات ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای نوێ ٤٧٥ حاڵه‌تی دیكه زیادی كردووه و بووه‌ته ١٦ هه‌زار و ٨٧٩ و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه، ٢١٠ كه‌س زیادی كردووه و بووه‌ته ١٢ هه‌زار و ٩٤ كه‌س.
- یه‌مه‌ن
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له یه‌مه‌ن بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه کە سێ كه‌سی دیكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه و ١٦ نه‌خۆشیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ ٣٨٤، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ هه‌زار و ٢٩٧ و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یشی چاكبوونه‌ته‌وه بۆ ٥٩١ به‌رزبووه‌ته‌وه.
- به‌حرێن
له به‌حرێن-یش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٩٦٤ كه‌سی دیكهی‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و هه‌زار و ٢١٩ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌وجۆره، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه بۆ ٩٨، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٩ هه‌زار و ٨٢١ و ئه‌وانه‌شی چاكبوونه‌ته‌وه بۆ ٢٥ هه‌زار و ١٧٨ كه‌س هه‌ڵكشاوه.
- تونس
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی تونس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد، شه‌ش كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ هه‌زار و ٢٠٥ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه چاكبوونه‌ته‌وه هه‌زار و ٤٩ كه‌سن و تا ئێستاش له‌و وڵاته ٥٠ كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- لوبنان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لوبنان بڵاوی كرده‌وه ٢٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ هه‌زار و ٩٠٧ هه‌ڵكشاوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كردووه، تا ئێستا ٣٦ كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه هه‌زار و ٣٤٨ كه‌سن.
- ئوردن
له راگه‌یه‌نراوێكیشدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئوردن-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، دوو كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ هه‌زار و ١٦٩ حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌یش كه به چاكبوونه‌وه‌ی ١٢ كه‌سی دیكه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، بووه‌ته ٩٦٩ كه‌س.
حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئوردن تۆمار نه‌كراوه و تا ئێستا ١٠ كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن