گیانله‌ده‌ستدان به لافاو له ئیندۆنێزیا به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٥ كه‌س
- لە ئیندۆنێزیا نزیكه‌ی ١٦ هه‌زار كه‌س كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی نه‌رێنیی لافاو.
Jakarta Raya
جاكارتا - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی ویلایه‌تی سولاوێسیی باشوور باکووری ئیندۆنێزیا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٥ كه‌س و ٦٩ كه‌سیش بێ سه‌روشوێن بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئاژانسی كاره‌ساتی نیشتمانیی ئیندۆنێزیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له ناوچه‌ی لویوی باكووری ویلایه‌تی سولاوێسیی باشوور كه لافاوه‌كه كاریگه‌ر بووه، ته‌رمی نۆ كه‌سی دیكه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌وه‌یش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاره‌ساته سروشتییه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٢٥ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ٦٩ كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه بێ سه‌روشوێن بوون، ١٩ كه‌سیش برینداربوون.
به‌رپرسانی ناوچه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا، ١٥ هه‌زار و ٩٩٤ كه‌س كه‌وتوونه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی نه‌رێنیی لافاوه‌كه و دوو هه‌زار و ٩٤٩ كه‌س كه خانووه‌كانیان زیانی به‌ركه‌وتووه گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه ئارامه‌كان.
هاوكات كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ناوچه‌كه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.