جيهان

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هاگاری: "لە هێرشەکاندا بنکەیەکی سەربازیی لە باشوور زیانێکی کەمی پێگەیشتووە"

Mustafa Deveci  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل هاگاری: "لە هێرشەکاندا بنکەیەکی سەربازیی لە باشوور زیانێکی کەمی پێگەیشتووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ هاگاری لەباری هێرشەکانی ئێرانەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە هێرشەکاندا تەنیا بنکەیەکی سەربازیی لە باشووری ئیسرائیل زیانێکی کەمی پێگەیشتووە و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

هاگاری گوتیشی: "هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئێران ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە و زۆربەیان بەر لەوەی بگەن بە ئاسمانی وڵاتەکەمان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و یان هاوپەیمانانمانەوە تێکشکێندراون".

شەوی ڕابردوو، ئێران لە وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، بە دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستی ئیسرائیلی کردە ئامانج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın