گه‌وره بەرپرسێکی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن دستگیر كرا
Yemen
عه‌ده‌ن – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن به‌ناو گه‌وره به‌رپرس له رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، قابوس بن تاڵیب له ویلایه‌تی هادرامه‌وت كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن قۆڵبه‌ست كرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسێكی سوپای یه‌مه‌ن كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات به ده‌ست گه‌یشتوون، هێزه ئه‌منییه‌كان به پشتیوانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تی سعوودیە ئۆپه‌راسیۆنێكی له شارۆچكه‌ی سه‌یون له ویلایه‌تی هادرامه‌وت ئه‌نجام داوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بن تاڵیب ده‌ستگیر كراوه و ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه ناوبراو له كۆمه‌ڵێك بۆسه‌نانه‌وه‌وه گلاوه كه كارمه‌ندانی سوپای یه‌مه‌نیان به ئامانج گرتووه.
له‌مباره‌یه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی یه‌مه‌ن، هیچ لێدوانێكی فه‌رمییان نه‌داوه.