گرووپێک لە تیرۆریستانی یەپەگە/سەدەگە لە ناوچەی دێرحافری حەلەب چەکەکانیان دانا و خۆیان ڕادەست کرد
Halab
حەلەب - AA
گرووپێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/سەدەگە لە ناوچەی دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەبی سووریا، چەکەکانیان دانا و خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا کرد.
ئاژانسی هەواڵی فەڕمی سووریا (سانا)، لە هەواڵێکدا کە بە پشتبەستن بە زانیاری نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، باسی لەوە کرد لە بەرەی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب گرووپێک لە ئەندامانی یەپەگە/سەدەگە چەکەکانیان داناوە.
باس لەوە کرا کە ئەو ئەندامانەی یەپەگە/سەدەگە چەکەکانیان داناوە و خۆیان ڕادەست کردووە و سوپاش پارێزگاریی لەو گرووپە کردووە.
زانیاری سەبارەت بە ژمارەی تەواوی ئەو ئەندامانەی یەپەگە/سەدەگە کە خۆیان ڕادەست کردووە بڵاونەکراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
