کەنەدا.. گیرخواردنی ٣٩ کرێکار لە کانێکدا
New York
نیویۆرک - AA
لە ویلایەتی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، بەهۆی رووداوێکەوە ٣٩ کرێکار لە کانێکی کانزاکارییدا گیریان خوارد.
رووداوەکە کاتژمێر ١١:٣٠ی نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە کانەکەدا روویدا.
کۆمپانیای خاوەنی کانەکە کە کۆمپانیای ڤالی-ە بڵاوی کردەوە، هەوڵەکان درێژەیان هەیە بۆ رزگارکردنی ٣٩ کرێکار کە لەژێر زەویدا گیریان خواردووە.
کۆمپانیاکە ئەوەی خستەڕوو کە لە ئەنجامی ئەو رووداوەی لە بیری کانەکەدا روویداوە کە هەزار و ١٥٨ مەتر لەژێر زەویدایە، ئەو سیستمەی کرێکارانی هەڵگرتووە داخراوە، بەو هۆیەشەوە ٣٩ کرێکار لەژێر زەویدا گیریان خواردووە، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبووە و دەتوانرێت خۆراک و دەرمانیان پێ بگات.
کانەکە کە دەکەوێتە ناوچەی سەدبێری لە ئۆنتاریۆ لە ساڵی ٢٠١٤دا، کەوتووەتە کار و تێکڕا ٢٠٠ کرێکار کاری تێدا دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن