عێراق

کەرکووک.. تیرۆریستانی داعش پەلاماری کێلگەیەکی نەوتیان دا

- تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی چەکدارییان بۆسەر کێلگەیەکی نەوت لە کەرکووک ئەنجام دا.

16.04.2020 - نوێکردنەوە : 17.04.2020
کەرکووک.. تیرۆریستانی داعش پەلاماری کێلگەیەکی نەوتیان دا

Iraq

کەرکوک - AA

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی شاری کەرکووک-ەوە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر کێڵگەی نەوتی خەباز لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک.

دەستبەجێ پۆلیسی دامەزراوەکانی نەوت، وەڵامی پەلامارەکەیان داوەتەوە و پێکدادان روویداوە و لە ئاکامدا، پۆلیسێک برینداربووە.

لەلایەکی دیکەوە لیوای ٦١ی سوپای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە میانی ئۆپەڕاسیۆنەکانیان بۆسەر شانە نووستوەکانی داعش لە کەرکووک، ژمارەیەک تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın