کەرتی غەززە.. ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتە ٥٦ کەس
سێ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەهیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ٥٦ کەس.
Gazze
غەززە - AA
سێ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەهیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ٥٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی شەهیدان و بریندارانی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کە لە رۆژی دوو شەممەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە هەڵکشاندایە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا شەهید بوون گەیشتووەتە ٥٦ کەس، کە ١٤یان منداڵ و پێنجیان ئافرەتن و، ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣٥ کەس.
- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە
گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژهەڵاتی قودس.
بەهۆی نەکشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.
دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.