ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتە ٦٧ کەس
دوو ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کە یەکیان منداڵە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەھیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەھیدانی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ٦٧ کەس.
Gazze
غەززە - AA
دوو ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کە یەکیان منداڵە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو شەھیدبوون، بەوەیش کۆی ژمارەی شەھیدانی ھێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەوە بۆ ٦٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە ژمارەی شەھیدان و بریندارانی ئەو ھێرشانەی ئیسرائیل کە لە رۆژی دوو شەممەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە لە ھەڵکشاندایە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو ژمارەی شەھیدان گەیشتووەتە ٦٧ کەس، کە ١٧یان منداڵ و شەشیان ئافرەتن و، یەک بەساڵاچووە و ژمارەی بریندارانیش بەرزبووەتەوە بۆ ٣٨٨ کەس.
- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە
گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.
بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گروپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر موشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.
دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.