توركيا, ئابووری, عێراق

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستی پێ کرد

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش دەستی پێ کرد.

Heman Hussein Yaseen  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستی پێ کرد

Arbil

هەولێر - AA

کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و تورکیا بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش دەستی پێ کرد.

لە کۆڕبەندەکەدا، هەریەک لە وەزیرانی بازرگانی، ئاودانکردنەوەی و نیشتەجێکردن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای دهۆک بەشدارن.

چاوەڕوان دەکرێت، پەرەسەندنی بازرگانیی نێوان هەرێم و تورکیا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرسە تاوتوێ بکرێت و هەردوو لا لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانیی گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل بکەن.

ئێوارەی دوێنێ، وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم سەعید پێشوازی لێکرا.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆبوویەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın