Ankara
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له سه‌رانسه‌ری جیهان، ٨٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه زانیاریی نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته نوێیه‌كانی تووشبوون و گیانلەدەستدان له وڵاتانی جیهان بڵاوده‌كاته‌وه، تێكڕای ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته ٨٠١ هه‌زار و ٦١ حاڵه‌ت.
به‌پێی داتاكان، ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی تێدایه به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌مریكا دێت كه ١٦٤ هه‌زار و ٣٥٩ حاڵه‌تی هه‌یه. دوای ئه‌ویش ئیتاڵیایه به ١٠١ هه‌زار و ٧٣٩ حاڵه‌ت و پاشان ئیسپانیا كه ٩٤ هه‌زار و ٤١٧ حاڵه‌تی تێدا تۆماركراوه.
ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه بریتین له؛ ناوخۆی چین ٨١ هه‌زار و ٥١٨ حاڵه‌ت، له ئه‌ڵمانیا ٦٧ هه‌زار و ٥١ حاڵه‌ت، له ئێران ٤٤ هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌ت، له فه‌ڕه‌نسا ٤٤ هه‌زار و ٥٥٠ حاڵه‌ت، له به‌ریتانیا ٢٢ هه‌زار و ١٤١ حاڵه‌ت، له سویسرا ١٦ هه‌زار و ١٧٦ حاڵه‌ت، له به‌لجیكا ١٢ هه‌زار و ٧٧٥ حاڵه‌ت، له هۆڵه‌ندا ١١ هه‌زار و ٧٥٠ حاڵه‌ت، له توركیا ١٠ هه‌زار و ٨٢٧ حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هۆبی له چین سه‌ریهه‌ڵدا و له نزیكه‌ی ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه، بووه په‌تایه‌كی جیهانیی.
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ٣٨ هه‌زار و ٧٤٨ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.