As Sulaymaniyah
سلێمانی - AA
لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا قۆناغە مەترسیدارەکانی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی چاودێریکردن و خۆپارێزیی و هەماهەنگیی نێوان خەڵک و دامودەزگاکانی دەوڵەت کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیار و رێنماییەکی پێویست بە دۆخی ئێستا دەرکران.
لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەموولایەک ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەر پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە تەندروستییەکان نەبن هەڕەشەیەکی جددیی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت و ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاوکات پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەئێستادا بەردەوامی هەیە و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، چەند رێنماییەک بڵاو بکرێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن