سياسەت, عێراق

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و کەسی یەکەمی حزبەکانی کوردستان دەستیپێکرد

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک و کەسی یەکەمی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارن و بەگوتەی راوێژکارانی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە".

Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin  | 08.04.2021 - نوێکردنەوە : 08.04.2021
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و کەسی یەکەمی حزبەکانی کوردستان دەستیپێکرد

Arbil

هەولێر AA

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی و هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، عەلی باپیر و ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەڵاحەدین بەهائەددین، هەروەها سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەحمود بەشدارن.

لە پێکهاتەی تورکمان و کریستیانەکانیش، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوھەر لە پێکهاتەی کریستیان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن.

بەگوتەی راوێژکارانی نێچیرڤان بارزانی "کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانیی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە".

رۆژی ٢٠ی ئاداری رابردوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی پیرۆزبایی نەورۆزدا، سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانی بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کرد و لە پەیامەکەیدا رایگەیاندبوو "ده‌بێت كۆتايى به‌ ململانێ و ناكۆكييه‌كانى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كوردستان بێت كه‌ هه‌رگيز له‌ زيان و لێكترازانى زياتر هيچى ديكه‌ى بۆ كوردستان لێ به‌دينه‌هاتووه،‌ با هه‌موومان، هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌خۆبورده‌ بين بۆ ئاينده‌يه‌كى باشترى كوردستان پێكه‌وه‌ كار بكه‌‌ين و‌ ديموكراسى و ئازادى بپارێزين، هه‌ر له‌م پێناوه‌دا دواى جه‌ژن هه‌موو لايه‌نه‌كان بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن