عێراق

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ رۆژی هەینی هەڵگیرا

Sarmand Hameed  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 09.06.2023
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی بۆ رۆژی هەینی هەڵگیرا

Arbil

هەولێر - AA

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ رۆژی هەینی هەڵگیرا.

دوای چەندین جار دواخستن، دواجار دانیشتنی ژمارە ٢٨ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەکانی دارایی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥، بە سەرۆكایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبووسی و بە ئامادەبوونی ٢٥٨ ئەندام بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا لە کۆی ٦٧ ماددەی پڕۆژەیاساکە، خوێندنەوە بۆ هەشت ماددە کرا و تیایدا ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسەندکران.

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەنگدان بە ماددەی دوو لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق دواخرا و ماددەی چواری پڕۆژەیاساکە لادرا.

دوای خوێندنەوەی هەشت ماددە لە پڕۆژەیاساکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی دانیشتنەکەی بۆ کاتژمێر ١٣:٠٠ی رۆژی هەینی بە کراوەیی هەڵگرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın