کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، عەلی باپیر پێشوازیی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، ھاکان کاراچای کرد.
Arbil
هەولێر - AA
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، عەلی باپیر پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ھاکان کاراچای کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کراوە و جەخت کراوەتەوە لەسەر ھەبوونی پەیوەندیی بەھێزی دروست لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکەدا.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بریتیی بوو لە باسی باری سیاسیی لە ھەرێمی کوردستان و، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاندووە کە "کۆمەڵی ئیسلامیی ھەمووکاتێک فاکتەری ئیجابیی و مایەی تەبایی بووە لە ھەرێمی کوردستان و پێویستە ھەموو لایەنەکان بەکردەوە ئەمە بسەلمێنن و قسەکان بەواقیعی و بەکردەوە تەرجومە بکرێن و لە بەرژەوەندیی گەل ھەنگاو بنرێت و حکوومەت ئەرکی سەرشانی جێبەجێ بکات و لە خزمەتی خەڵکییدا بێت".