کردەوە ئیستیفزازییەکانی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە بەلجیکا گرژی لێ دروست بوو
لە ناوچەی لیمبۆرگ'ی بەلجیکا لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەلاماری کەسێکی تورکیان دا و بە هۆیەوە گرژی دروست بوو.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
برۆکسل - AA
بەهۆی کردەوە ئیستیفزازییەکانی لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی حوسدن-زۆلدر لە ناوچەی لیمبۆرگ'ی بەلجیکا، گرژی دروست بوو.
لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، کە بەناو لە ئاهەنگێکی نەورۆزدا دەگەڕانەوە، بە سواری ئۆتۆمبێلەکان و هەڵواسینی ئاڵای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیان و وێنەی سەرکردەی تیرۆریست عەبدوڵڵا ئوجەلان، بە ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.
ئەو گرووپە ویستیان دانیشتووانی حوسدن-زۆلدر کە تورکەکان بەزۆری لێی نیشتەجێن بێزار بکەن و بە ئەنقەست بەو شەقامەدا تێدەپەڕین و درووشمیان دەدا.
ئەو کردەوەیەی لایەنگرانی تیرۆر بووە هۆی کاردانەوەی تورکەکان و گرژی دروست بوو.
گرووپەکە چەند ئۆتۆمبێلێکیان لە ناوچەکە ئاگر تێبەردا و ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت. پۆلیس بە زبری ئاوی قەتیسکراو، بڵاوەی بە ئاژاوەگێڕان کرد.
لەم بارەیەوە جێگری سەرۆکی شارەوانی حوسدن-زۆلدر یاسین گول بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند، ئەو گرووپە پەلاماری کەسێکی تورکیان داوە و لێیان داوە.
گول گوتیشی، بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە گرنگیان بە دۆخەکە داوە و دەستوەردانیان کردووە و ڕێگرییان کردووە لە هاتنی زیاتری لایەنگرانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆ ناوچەکە و دروستبوونی ئاژاوەی زیاتر.
جەخیشی کردەوە کە زیاتر لە ٦٠ ساڵە بەشێکی زۆر لە تورکەکان لەو ناوچەیەدا دەژین و یەک لەسەر چواری دانیشتووانی حوسدن-زۆلدر تورکن.