کاڵن: "گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا - یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام زیادی کردووە"
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن دوێنێ سەردانێکی بۆ برۆکسل-ی پەیتەختی بەلجیکا ئەنجامدا، ئەم سەردانەش پێش دەستپێکی کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەورووپا بوو کە بڕیارە لە ١١-١٢ی مانگی ئایندەدا ساز بکرێت.
Ankara
ئەنقەرە - AA

کاڵن لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل، لەبارەی پەیوەندییەکانی تورکیا - ئەورووپا، دەریای ناوەڕاست، لیبیا، سووریا و قەرەباغ دوا.
ناوبراو باسیشی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا - یەکێتیی ئەورووپا کرد، ئاماژەی بەوەدا کە گنگی ئەم پەیوەندییانە بەردەوام زیادی کردووە و چالاککردنەوەی پەیوەندییەکانیش پێویستی بە هەنگاوی نوێ هەیە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەزووترین کات رۆژەڤێکی ئەرێنی دەستپێبکات و رێگەنەدرێت ناکۆکییەکان، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا- یەکێتیی ئەورووپا بە بارمتە بگرن.
کاڵن لە بارەی پرسی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا رایگەیاند: "تورکیا، پرسی ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا وەک ستراتیجێکی لەپێشینە دەبینێت، پێویستە سەرکردەکانی یەکێتییەکەش بە عەقڵێکی ستراتیجییەوە بڕواننە ئەم پەیوەندییە".