عێراق

کارەکانی گەڕان بەدوای کچە بە ڕەچەڵەک عێراقییەكە كە لە ئێسکیشەھیر ونبووە بەردەوامە

کارەکانی گەڕان بەدوای سالی عەلی چەلەبیی ١٩ ساڵان کە کچێکی بە ڕەچەڵەک عێراقییە و لە شاری ئێسکیشەھیر-ی تورکیا ونبووە، بەردەوامە.

Emrah Yaşar  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
کارەکانی گەڕان بەدوای کچە بە ڕەچەڵەک عێراقییەكە كە لە ئێسکیشەھیر ونبووە بەردەوامە

Eskisehir

ئێسکیشەھیر - AA

کارەکانی گەڕان بەدوای سالی عەلی چەلەبیی ١٩ ساڵان کە کچێکی بە ڕەچەڵەک عێراقییە و لە شاری ئێسکیشەھیر-ی تورکیا ونبووە، بەردەوامە.

هاوڕێکانی سالی لەپارکی کانلیکاڤاک لە گەڕەکی کرمزیتۆپراک، کۆبوونەوە و لەو شوێنەی کە وێنەی کچە گەنجەکەی تێدا دانراوە کە وا مەزەندە دەکرێت كە لەوێ کوژرابێت، مۆم و بوخوریان سوتاند و نزایان بۆ هاوڕێکەیان کرد.

هاوڕێکانی سالی، یەکتریان لە ئامێز دەگرت و خەمی خۆیان دەردەبڕی و چەند کەسێکیشیان دەگریان.

لێکۆڵینەوەی تیمەکان لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.

- رووداوەکە

لە چوارچێوەی ئەو لێکڵینەوەی سەبارەت بە ونبوونی کچە گەنجێکی بە رەچەڵەک عێراقی بەناو سالی عەلی چەلەبی عەبوود، لە ٢ى ئەیلوولەوە لە ئێسکیشەھیر، (ئەمجەد م.م) لە شاری کرکلارەلی و ھەریەک لە (ئەسعەد م.م)ی برای ئەمجەد و (عەممار م.م)ی ھاوڕێی بە تۆمەتی ھاوکاریکردن و داڵدەدانی لە شارۆچکەی گەبزە قۆڵبەستکران و دواتر دادگا بڕیاری بەندکردنی بۆ ھەر سێ گومانلێکراوەکە دەرکرد.

بەپێی تۆماری کامێراکانی چاودێری، کچە گەنجەکە دوایین جار دەچێتە ماڵی (ئەمجەد م.م)وە.

کامێراکان ئەوەشیان تۆمار کردووە کە ئەمجەد لە دوکانێکی کەرەستەی بیناکاری سەرەتا پاچێکی کڕیوە و پاش کەمێکیتر بۆ گۆڕینەوەی پاچەكە بە مشارێک گەڕاوەتەوە دوکانەکە و لە شەودا چەند جارێک بە جلوبەرگی جیاوازەوە لە ماڵەكەى دەرچووە و کیسەی خۆڵی فڕێداوەتە چەند تەنەکەيەكى جیاوازەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın