جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ٢٠٧ کەس

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٣٢ فەڵەستینی دیکە لە ئاکامی هێرشەکانی ھێزەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون و ٤٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

Halime Afra Aksoy  | 08.04.2024 - نوێکردنەوە : 09.04.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ٢٠٧ کەس

Istanbul

غەززە ــ AA

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، بەرزبووەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٢٠٧ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیان ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٨٥ ڕۆژەبەردەوامن، خستەڕوو.

قودرە باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ فەڵەستینی لە ئاکامی هێرشەکانی ھێزەکانی ئیسرائیلدا کوژراون و ٤٧ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە باسی لەوەیش کرد کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٢٠٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار و ٩٣٣ کەس.

قودرە ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın