ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ ھەزار و ١٧٥ کەس
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، چوار کۆمەڵکوژی دیکەی ژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٣٨ کەس کوژراون و ٧١ی دیکەش برینداربوون.
Arbil
غەززە ــ AA
لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٣ ھەزار و ١٧٥ فەڵەستینی کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٨٤ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، چوار کۆمەڵکوژی دیکەیان دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٣٨ کەس کوژراون و ٧١ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ١٧٥ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار و ٨٨٦ کەس.