جيهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ هەزار و ٣٦٠ کەس

- لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٥٣ فەڵەستینی دیکە لە ئاکامی ھێرشەکانی ھێزەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراون و ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

Ekrem Biçeroğlu  | 09.04.2024 - نوێکردنەوە : 09.04.2024
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٣ هەزار و ٣٦٠ کەس

Istanbul

غەززە ــ AA

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، بەرزبووەوە بۆ ٣٣ هەزار و ٣٦٠ کەس.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیان ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٨٦ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.

قودرە باسی لەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٥٣ فەڵەستینی لە ئاکامی ھێرشەکانی ھێزەکانی ئیسرائیلدا کوژراون و ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەشرەف قودرە باسی لەوەیش کرد کە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ ھەزار و ٣٦٠ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار و ٩٩٣ کەس.

قودرە ئاماژەی بەوەیش کرد کە ھێشتا بەشێک لەوانەی لە ھێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەھۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın