ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ئیندۆنیزیا بۆ ٣٢١ کەس بەرز بووەوە
- ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ٢١ی تشرینی دووەمی ویلایەتی جاوای رۆژئاوای ئیدۆنیزیا، بۆ ٣٢١ کەس، بەرز بووەوە.
ئەنقەرە- AA
ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی ٢١ی تشرینی دووەمی ویلایەتی جاوای رۆژئاوای ئیدۆنیزیا، بۆ ٣٢١ کەس، بەرز بووەوە.
ئاژانسی بەڕێوەبردی کارەساتی سروشتی و دۆخی لەناکاوی ئیندۆنیزیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٣٢١ کەس.
بەهۆی بوومەلەرزەکەشەوە ٥٦ هەزار و ٣١١ خانووی ئەو شارە زیانیان بەرکەوتووە و ٧٣ هەزار و ٦٩٣ کەسیش بێماڵ و حاڵ بوون.
هەروەها سندوقی هاوکاری منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان (UNICEF)، ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە لە بوومەلەرزەکەدا ١٠٠ منداڵی خوار تەمەن ١٥ ساڵ گیانیان لەدەستداوە.
لەوەو پێش ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا، ئەوەی خستبووەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە دووری ١٨ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری سیرانجانگی ویلایەتی جاوای رۆژئاوا روویداوە و گوڕی بوومەلەرزەکەش ٥،٦ پلە بووە و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتردا روویداوە.