Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، ٣٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٢ ملیۆن و ١١٠ كه‌س.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بە تۆمارکردنی حەوت ملیۆن و ١١٩ هه‌زار و ٧١٣ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و دە وڵاتەى كە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی په‌تای کۆرۆنایان تیادایە:
''هيندستان (پێنج ملیۆن و ٧٢٧ هەزار و ٧٥٠)، بەڕازيل (چوار مليۆن و ٦٠٢ هەزار و ٢٤١)، رووسيا (يەك مليۆن و ١٢٢ هەزار و ٢٤١)، كۆلۆمبيا (٧٧٧ هەزار و ٥٣٧)، پيرو (٧٧٦ هەزار و ٥٤٦)، مەكسيك (٧٠٥ هەزار و ٢٦٣)، باشوورى ئەفريقا (٦٩٣ هەزار و ٥٥٦)، ئيسپانيا (٦٦٣ هەزار و ٢٨٢)، ئەرژەنتين (٦٥٢ هەزار و ١٧٤) و فەڕەنسا (٤٨١ هەزار و ١٤١) حاڵه‌ت''.
هاوكات لە توركيا ٣٠٨ هەزار و ٦٩ حاڵەتى تووشبوون بە ڤايرۆسەكە تۆماركراوە.
پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری هه‌ڵدا، تا ئێستا بەزیاتر لە ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه.لە کاتێکدا ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به په‌تاكه لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٧٨ هەزار و ٩٨٥ كەس، ٢٣ مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٨١ تووشبووى په‌تاكه چاكبوونەتەوە و لەئێستادا، حەوت مليۆن و ٤٦٤ هەزار و ٨٤٤ تووشبووی پەتاکە چارەسەر وه‌رده‌گرن. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن