عێراق, کۆڤید- ١٩

ژمارەیەک مامۆستای ئایینی داوای قەدەغەکردنی یەکجاریی پرسە دەکەن

- مامۆستای ئایینی لە شاری ھەولێر مامۆستا جەرجیس ئیبراھیم: "ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینین، یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکجاری پرسە قەدەغە بکرێت چونکە پێمانوایە دانانی پرسە شتێکی شەرعی نییە، خەڵک ماندووکردن و زیادە مەسرەفییە".

Heman Hussein Yaseen  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 02.06.2020
ژمارەیەک مامۆستای ئایینی داوای قەدەغەکردنی یەکجاریی پرسە دەکەن

Arbil

هەولێر - AA

ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی یاداشتێکیان ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردووە و تیاییدا داوای قەدەغەکردنی یەکجاریی پرسەیان کردووە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.

مامۆستای ئایینی، جەرجیس ئیبراھیم لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە کۆمەڵێک مامۆستای ئایینین، یاداشتێکمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی بەیەکجاری پرسە قەدەغە بکرێت چونکە پێمانوایە دانانی پرسە شتێکی شەرعی نییە، خەڵک ماندووکردن و زیادە مەسرەفییە".

مامۆستا جەرجیس ئیبراهیم گوتیشی: "پێمان باشە پرسە نەمینێت یان ئەگەریش پرسە بمێنێت ئەوا ببێتە یەک رۆژ یان لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی و نامە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە خواردن و ئەو خەرجییانە قەدەغە بکرێت، چونکە لە شەرعدا ئەگەر کەسێک کۆچی دوایی کرد پێویستە لە کفن و ناشتن بەشداربین، بەڵام دانانی پرسە شتێکی زیادەیە چونکە خەڵک و خاوەن پرسە ماندوودەبن، خەڵکێکی زۆر لە نێوان شارەکان بەمهۆیەوە هاتوچۆ دەکەن، هەروەها قەرەباڵغییەکی زۆریش دروست دەبێت".

ئەو مامۆستایە ئایینییە، داوایشی لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان لە گێڕانی پرسە بەدوور بگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە روو نەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın