جيهان

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشەکەی مۆسکۆی لە ئەستۆ گرت

Eşref Musa, Mehmet Burak Karacaoğlu  | 23.03.2024 - نوێکردنەوە : 23.03.2024
ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشەکەی مۆسکۆی لە ئەستۆ گرت

Ankara

ئەنقەرە - AA

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشەکەی سەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای لە ئەستۆ گرت.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە ئەستۆ گرت لە شەوی ڕابردوو کرایە سەر هۆڵێکی کۆنسێرت.

پێشتر جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا دیمیتری مێدڤێدۆڤ ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بسەلمێندرێت کە ڕژێمی کیێڤ دەستی هەبوو لە هێرشەکەدا، ئەوە بە توندترین شێوە دژی ئەوان و هەموو ئەوانەشی کە لە پشت ئۆکراینان، دەوەستنەوە".

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە بەیاننامەیەکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاندووە کە، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین لە پشت هێرشەکەیە بۆ ئەوە بیانوویەکی لەدەست بێت بۆ هێرشی دڕندانەی زیاتر بۆ سەر ئۆکراینا.

هاوکات گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا لەبارەی لێدوانێکی کۆشکی سپی کە ڕایگەیاندبوو، هیچ ئاماژەیەک نییە ئۆکراینا دەستی هەبێت لە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆدا، کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند، "ئەو دەرئەنجامە لەسەر چ بنەمایەک بووە؟ ئەگەر ئەمریکا لەم بارەیەوە زانیاری متمانەپێکراوی هەیە ئەوە دەستبەجێ دەبێت زانیارییەکان ڕادەستی ڕووسیا بکات".

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هێرشێکی چەکداری بۆسەر هۆڵێکی کۆنسێرت لە مۆسکی پایتەختی ڕووسیا، ٤٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın