ڕاگەیەنراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرەوە
- دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی فڕۆکەخانەی ھەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێر ڕاگەیەنروێک بڵاو دەکاتەوە .
Arbil
دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانە نێودەولەتی ھەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیيەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە : "وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێر سەر لە بەری ئەم ھەوالانە ڕەتدەکەینەوە و ھاولاتییانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک حالەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نییە تاکو ئێستا، و بە توندرین شێوە ئیدانەی بلاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین"
ھەروەھا ھاتووە: "داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر. بۆ ڕاستی ھەر بابەتێک تەنھا پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبەستین.