Arbil
هەولێر - AA
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دوای کۆبوونەوەیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە چەند بڕیار و رێکارێکی نوێی تێدایە و ئاسانکاری لە بڕیار و رێنماییەکانی پێشوویاندا کردووە.
بەپێی راگەیاندراوەکە ماوەی کارکردنی دوکان و شوێنە بازرگانییەکانی درێژتر کردەوە و لە ١٢ی شەو دەبێت دووکانەکانیان دابخەن تاوەکو ٥ی بەیانی، چێشتخانە و ریستۆرانتەکان رێگەیان پێدەدرێت جگە لە دلیڤەری لەناو چێشتخانەکانیشیاندا خواردن بفرۆشن بەڵام بەپابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و بڕیارەکانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان.
هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون، بەڵام لە خاڵێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە هەفتەی ئایندەوە سیستمێکی نوێ لە بازگەکان پەیڕەو دەکرێت کە بەپێی ئەو سیستمە نوێیە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت بێنە ناو شاری هەولێر و دواتر بەرێکارێکی نوێ رێگەیان پێ دەدرێت.
ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ی له 30% ده‌بێت له‌ڕۆژانی یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت ده‌مامك ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام ده‌مامك بەکارنەهێنێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر، هاووڵاتییانیش بەهەمان شێوە دەبێت لە فەرمانگەکاندا پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و لەکاتی سەردانی فەرمانگەکان ماسک ببەستن، بڕیاریشیانداوە هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌بالخی تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه راده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی لە ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر دادەنیشن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره رێگەپێدراون دەوام نەکەن
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر بڕیاریشیانداوە کە هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه، گه‌رماو، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج و شوێنە ئاینییەکان (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئایینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه
بڕیارەکانی پارێزگای هەولێر بۆ هەفتەیەکە و تاوەکو کاتژمێر ١٢ی شەوی رۆژی ١٨ی مانگ بەم رێکارە نوێیانە کاردەکرێت
دەقی ڕاگه‌یاندراوەکەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/7/11، به‌سه‌رپه‌رشتی فەرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر و به ئاماده‌بوونی د.عه‌لی ڕه‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه:-
له كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 11 له‌سه‌ر 12ی2020/7، بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی2020/7 رێكاره‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه ده‌بێت:-
1-له سنووری سه‌نته‌ری شار و سه‌رجه‌م قه‌زاكانی دیكه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (5) به‌یانی، سه‌رجه‌م بازاڕ و دووكان و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییان كراوه‌ن داده‌خرێن، جگه له ده‌رمانخانه‌كان.
2- هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌داخراوی ده‌مێنێته‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه نه‌بێت كه له به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراون.
3-سه‌باره‌ت به كه‌رەنتینی ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یان له‌ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و ده‌روازه سنوورییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌و رێكاره ده‌گرێته‌به‌ر، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه دەبێت پشكنینی پشتڕاستكراوه‌یان له‌و شوێن و وڵاته‌ی كه لێیه‌وه هاتوون لابێت و ماوه‌كه‌ی (48) كاتژمێری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕنه‌بووبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رك و تێچووی خۆیان پشكنییان بۆ ئه‌نجامده‌درێت و به‌ڵێن نامه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت كه بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ له‌شوێنی حه‌وانه‌وه یان ماڵه‌كه‌ی خۆیان كه‌ره‌نتین بكرێن.
4-سه‌باره‌ت به‌بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، سیسته‌مێكی بۆ پشكنین و چۆنیه‌تی هاتنه ژووره‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانەوێت بێنه هه‌ولێر داڕشتووه و له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن.
5- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌یدا ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و سەر‌نج و ره‌خنه و كه‌م و كوڕیانه‌ی هه‌بوون سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به كۆرۆناو پاك و خاوێنی و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانی تاوتوێكرد و خستیه به‌رباس، دڵنیایی ده‌ده‌ینە هه‌موو لایه‌ك به زووترین كات هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
6- چێشتخانه‌كان به پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار كراوه‌ده‌بن، هه‌ر چێشتخانه‌یه‌ك ئه‌و مه‌رجه ته‌ندروستییانه‌ی بۆیان دیاركراوه جێبه‌جێیان نه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فته‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت.
7- به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له شاری هه‌ولێر و مه‌ترسی داری دۆخه‌كه (مزگه‌وت، كڵێسا، شوێنه ئایینییه پیرۆزه‌كان، هۆڵی بۆنه ئاینییه‌كان) به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه و پرسه‌دانان و چوونه سه‌رقه‌بران قه‌ده‌غه‌یه.
8-ئه‌م شوێنانه‌ش به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه (هۆڵه‌كانی ئاهه‌نگگێران، هۆڵه‌كانی بووك گواستنه‌وه، یانه‌ی شه‌وانه، نێرگه‌له‌كێشان، هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی، هۆڵه‌كانی وه‌رزشی، مه‌له‌وانگه، هۆڵه‌كه‌كانی ئاهه‌نگی شه‌وانه، یانه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه (بار)، گه‌رماو (حه‌مام)، سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج).
9- سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه، ریستۆرانتی باخچه‌كان، سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، ده‌بێت ته‌نها به كه‌لوپه‌لی سه‌فه‌ری كه بۆ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت كاربكه‌ن و ره‌چاووی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌یان داده‌خرێت بۆ ماوه‌یه‌ك کە له‌هه‌فته‌یەک كه‌متر نه‌بێت.
10-له رۆژانی هه‌ینی (بازاڕه میللیه‌كان، گۆڕه‌پانه‌كانی باڵنده، پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل) به‌ته‌واوی داده‌خرێن و هاتوچۆكردن لێیان قه‌ده‌غه‌یه.
11-ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جگه له (ته‌ندروستی، پۆلیس، ئاسایش، فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان)، به‌سیسته‌می شه‌فتات و به‌ڕێژه‌ی له 30% ده‌بێت له رۆژانی (یه‌ك شه‌ممه تاوه‌كو چوارشه‌ممه)، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت (ده‌مامك) ببه‌ستن، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی ده‌وام (ده‌مامك)ی نه‌به‌ستبێت رێكاری كارگێری به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته به‌ر، هیچ هاووڵاتییه‌ك و موراجعێك به‌بێ به‌ستنی (ده‌مامك) بۆی نییه بچێته ناو هیچ فه‌رمانگه‌یه‌ك، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك قه‌ره‌بالخی تێدا دروستبێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌وام له‌و فه‌رمانگه‌یه ڕاده‌گرین، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی جێنشینی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و ده‌وامییان له‌ناوی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێره، پێویست ناكات ده‌وام بكه‌ن.
12-له هه‌ر شوێنێكی بازرگانی و بازاڕ و دووكان و ماركێت و مۆڵ و چێشتخانه‌یه‌ك رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، ده‌ستبه‌جێ ئه‌م شوێنه داده‌خرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له هه‌فتەیەک كه‌متر نه‌بێت.
13-كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان ئاره‌زومه‌ندانه ده‌بێت و ئه‌وانه‌شی كراوه ده‌بن ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه‌ی خواره‌وه یان تێدابێت:
ـ كردنه‌وه‌ی نۆڕینگه‌كان له كاتژمێر (3)ی دوای نیوه‌ڕۆ بۆ (8)ی ئێواره ده‌بێت.
ـ له هۆڵی چاوه‌ڕوانی له چوار نه‌خۆش زیاتری لێ نه‌بێت و نێوانی هه‌ر یه‌كه‌یان دوومه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
ـ پزیشك ده‌ستكێشی له‌ده‌ست بێ و (ده‌مامك) ببه‌ستبێ.
ـ نه‌خۆش یه‌ك هه‌واڵی زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌بێت و هه‌ردووكیان (ده‌مامك)یان به‌ستبێ.
ـ رۆژانه نۆڕینگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگاكان (تعقیم) بكرێن.
ـ له‌و ماوه‌یه‌دا له(كاتژمێر 3 بۆ 7) له (10) نه‌خۆش زیاتر نه‌بینرێت.
14- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به سه‌رجه‌م قایمقامه‌كان بۆ به‌رگرتن له كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، هه‌ر بڕیارێك له سنووری قه‌زاكه‌یان بیده‌ن و له كاتی پێویستیش بۆیان هه‌یه له‌سنووری قه‌زاكه‌یان كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی ڕابگه‌یه‌نن.
15- ئه‌م بڕیارانه له‌كاتژمێر 12ی شه‌وی 11 له‌سه‌ر12ی 2020/7 ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه تاوه‌كو كاتژمێر 12ی شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی 2020/7.