چیای نەمروت لە تورکیا کۆکەرەوەی گەشتیاران بوو لە جەژنی قورباندا
چیای نەمروت کە دەکەوێتە پارێزگای ئادیامانەوە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا و لە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ-دایە.
Adıyaman
ئادیامان - AA
چیای نەمروت کە دەکەوێتە پارێزگای ئادیامانەوە یەکێکە لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا و لە لیستی میراتی جیهانی یونسکۆ-دایە.
پەیکەرەکانی شوێنەواری شانشینی کۆماژان لەم چیایەدان و مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووی پێش زاین، بەم هۆیەوە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر روو لە چیای نەمروت دەکەن، ئەمساڵیش لە پشووی جەژنی قورباندا گەشتیارێکی زۆر روویان لەو شوێنەوارە مێژووییە کردوە.
لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی رێگری کرد لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19) گەشتیاران لە کاتی سەردانکردنی چیای نەمروت پشکنینی تایان بۆ دەکرێت و دواتە مۆڵەتیان پێدەدرێت بە دەمامکەوە سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکە بکەن.
جێی ئاماژەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەیەک چیای نەمروت بەڕووی گەشتیاراندا داخرا بەڵام لە ئێستادا کراوەتەوە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.