چوار ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵه خوێناوییه‌كه‌ی فه‌تۆ بۆ كوده‌تا تێده‌په‌رێت
- چوار ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی كه جلی سه‌ربازییان پۆشی بوو، ئامانجیان ئه‌وه بوو حكوومه‌تی دیموكراتیی توركیا له‌ناوبه‌رن، تێده‌په‌ڕێت.
Izmir
ئیزمیر- AA
چوار ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی كه جلی سه‌ربازییان پۆشی بوو، ئامانجیان ئه‌وه بوو حكوومه‌تی دیموكراتیی توركیا له‌ناوبه‌رن، تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌و چه‌كانه‌ی سپارده‌یان كرابوو، روویان كردنه رۆڵه‌كانی نیشتمان دژبە كۆماری توركیا و حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو.
ئه‌وان كه دزه‌یان كردبوویه نێو زۆرێك له دامه‌زراوه‌كانی وڵات و له سه‌روویانه‌وه سوپا و ئاسایش، رۆژی ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی خوێناوییه‌وه كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ٢٥١ كه‌س، مه‌رامی خۆیان ئاشكرا كرد، هه‌وڵه‌كه‌یان دوای بانگه‌وازی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پشتیوانیی هاووڵاتییان كه گۆڕه‌پانه‌كانیان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات له پێناو خاوه‌ندارێتییكردن له دیموكراسیی پڕكرد، مایه‌پووچ بوو.
- ئه‌نقه‌ره بووه ناوه‌ندی خوێناوی‌ترین شه‌و
تیرۆریستانی سه‌ربه فه‌تۆ كه جلی سه‌ربازییان پۆشی بوو، پلانیان وابوو كاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوای نیوه‌شه‌وی ١٦ی ته‌مووز هه‌وڵی كوده‌تا بده‌ن، به‌ڵام كاتێك كه جموجۆڵی نێو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپایان بینی، تووشی شڵه‌ژان بوون و كاتژمێر ٢٠:٣٠ی ١٥ ته‌مووز، ده‌ستیان دایه هه‌وڵه‌كه‌یان و ناوه‌ندی خوێناوییترین شه‌و كه تیرۆریستان به‌سه‌ر توركیادا هێنایان، ئه‌نقه‌ره بوو.
له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاكنجی له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌برا، سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خری كاسرگا و سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار به بارمته گیران.
ئه‌و شه‌وه تانك و زرێپۆشه‌كان له بنكه سه‌ربازییه‌كان برانه ده‌ره‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كه ئه‌ندامانی فه‌تۆ به‌كاریان ده‌هێنا، هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئاسایش و توركساتیان بۆردومان كرد.
- له ئیستانبوڵیش فه‌تۆ هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ندین شوێنی دا
شه‌وی ره‌شی ١٥ی ته‌مووز له ئیستانبوڵ به داخستنی پردی بۆغازیچی (بۆسفۆر) ده‌ستی پێ كرد.
سه‌ربازانی سه‌ربه فه‌تۆ له ئیستانبوڵ هه‌وڵی داگیركردنی چه‌ندین شوێنیان دا له سه‌روویانه‌وه، هه‌ریه‌ك له پرده‌كانی بۆغازیچی و فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، گۆڕه‌پانی ته‌قسیم و باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ئیستانبوڵ.
چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م له‌دوای هه‌وڵی خوێناویی كوده‌تا و له كاتژمێر ٠٠:٣٤دا سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی كۆماریی له ناوچه‌ی باكركۆی، یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی له هه‌وڵی كوده‌تا ده‌ست پێ كرد.
به‌ر له‌وەیش رژانه سه‌ر شه‌قامی هاووڵاتییان له‌دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پڕكردنی گۆڕه‌پانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تانكه‌كان بێ گوێدانه گیانی خۆیان، هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی مایه‌پووچ كرد.
كاتێكیش كه كاتژمێر بوو به ٠٣:٢٠ی دوای نیوه‌شه‌و، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆعان له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتبوون بۆ پێشوازیی لێی گوتی: "هیچ هێزێك نییه له‌سه‌روو هێزی گه‌له‌وه. ئه‌مه یاخیبوون، جووڵانه‌وه‌ی ناپاكی و ناپاكییكردنه له نیشتمان. زۆر به‌قورسی باجی ئه‌مه ده‌ده‌ن".
- فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی بنكه‌ی ئاسمانی ئیزمیریش به‌كارهێنرا
یه‌كێك له گرنگترین شوێنه‌كانی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له ١٥ی ته‌مووزدا، فه‌رمانده‌یی دووه‌می بنكه‌ی سه‌ره‌كی فڕۆكه جەنگییه‌كان له چیغلی بوو.
له پارێزگا جیاجیاكانی توركیا و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی كوده‌تادا، كه‌شتیی جه‌نگیی جووڵێنرا، فڕۆكەکانی جه‌نگیی جۆری ئێف-١٦ زه‌وتكران و زرێپۆشه‌كان ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كییان به ده‌ورووبه‌ری خۆیاندا ده‌كرد.
- وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش چووه مێژووه‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هه‌ڵیئێنجاون زیاتر له هه‌شت هه‌زار ئه‌ندامی فه‌تۆ و پشتیوانییكاری رێكخراوه‌كه كه دزه‌یان كردووه‌ته نێو سوپای توركیاوه، ٣٥ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی، سێ كه‌شتیی، ٣٧ هێلیكۆپته‌ر، ٢٤٦ تانك و زرێپۆش و نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار چه‌كی سووكیان له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌یاندا به‌كارهێنا و هه‌وڵه‌كەیش وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش چووه مێژووی كۆماری توركیاوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن