پێکدادانی دوو ترام لە سامسون برینداربوونی ٢٦ کەسی لێکەوتەوە
Samsun
سامسون - AA
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ترام لە قەزای جانیک سەر بە پارێزگای سامسون، ٢٦ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
دوو ترامی سیستەمی هێڵی شەمەندەفەری سامسون (SAMULAŞ) لە نزیک وێستگەی پیازا پێکیاندادا.
دوای ئاگادارکردنەوەیان تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکەدا ٢٦ کەس بریندار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
تیمەکانی تەندروستی لە رێگەی ئەمبولانسەوە بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن