پێنج تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران
- وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێم: "تووشبووەکان دوو ئافرەتی تەمەن ٧٠ ساڵ و ٤٧ ساڵ، دوو منداڵی تەمەن ١١ ساڵ و چوار ساڵ، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ و دوو منداڵەکە منداڵی تووشبووەکەی دوێنێن، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و کارمەندی تەندروستیین".
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای حاڵەت و تووشبوواندا، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە کە تووشبووەکان دوو ئافرەتی تەمەن ٧٠ ساڵ و ٤٧ ساڵ، دوو منداڵی تەمەن ١١ ساڵ و چوار ساڵ، پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵ و دوو منداڵەکە منداڵی تووشبووەکەی دوێنێن، دوو تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون و کارمەندی تەندروستین.
تووشبووەکانی دەڤەری راپەڕین، یەکێکیان نیشتەجێی گەڕەکی چۆمانی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە، دوو تووشبوو نیشتەجێی گەڕەکی نەورۆزی قەزای رانیەن، یەک تووشبوو نیشتەجێی گەڕەکی راپەڕینی قەزای رانیەیە و یەک تووشبووی دیکەش نیشتەجێی گەڕەکی ماردین-ی شاری رانیەیە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گەیشتووەتە، ٩١٠ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٩٢ کەس لە ھەولێر، ٥٠٥ کەس لە سلێمانی، ٩١ کەس لە دھۆک و ٢٢ کەسیش لە ھەڵەبجە و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان لە ھەولێر و، ١٣ حاڵەتیش لە سلێمانی تۆمارکراون.