پێشهاتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان و بەڕازیل و مەکسیک
لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٦ کەس لە هیندستان و ٨٣٦ کەس لە بەڕازیل، هەروەها ٦٥١ کەس لە مەکسیک بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٦ كه‌سی دیكه لە هیندستان به پەتای کۆرۆناوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بڵاوی کردەوە کە كۆی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه گه‌یشتووه‌ته، ٩٠ هه‌زار و ٢١ كه‌س.
هاوکات ٨٣ هەزار و ٣٤٧ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون و تێكڕای تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، پێنج ملیۆن و ٦٤٦ هه‌زار و ١٠ كه‌س.
لە هیندستان تا ئێستا چوار ملیۆن و ٥٨٧ هه‌زار و ٦١٣ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە جیهاندا ریزبەندی دووەمی گرتووە.
- بەڕازیل
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، ٨٣٦ كه‌سی دیكه به په‌تای کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بەڕازیل به په‌تای کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٣٨ هه‌زار و ١٠٨ كه‌س؛ هاوکات ٣٣ هه‌زار و ٥٣٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، چوار ملیۆن و ٥٩١ هه‌زار و ٦٠٤ كه‌س.
له سەرانسەری به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٩٤٥ هه‌زار و ٦٢٧ تووشبوو په‌تاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، بە ناوەندی پەتاکە دادەنرێت لە ئەمریکای لاتیندا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٥١ كه‌سی دیكه به‌هۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٧٤ هه‌زار و ٣٤٨ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ٦٨٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٧٠٥ هه‌زار و ٢٦٣ حاڵه‌ت.
لە سەرانسەری مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٥٠٦ هەزار ٧٣٢ کەس پەتاکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای کۆرۆنا لە مەکسیک له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاردا.
هەروەها یه‌كه‌مجار له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له مەکسیک له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.