پێده‌چێت به‌روبوومی شووتی دیاربه‌كر زیاد بكات
- چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌روبوومی شوتی ره‌نێوهاتووی ئه‌مساڵ له دیاربه‌كر به به‌راورد به ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢٠ زیاد بكات.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌روبوومی شوتی ره‌نێوهاتووی ئه‌مساڵ له دیاربه‌كر به به‌راورد به ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢٠ زیاد بكات.
نزیكه‌ی دوو مانگی ماوه بۆ لێكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی شووتی ئه‌مساڵی دیاربه‌كر كه تام و بۆنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له كه‌ناراوه‌كانی رووباری دیجله به به‌كارهێنانی په‌ینی كۆتر ره‌نێو ده‌هێندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی دیاربه‌كر، موسته‌فا ئێرتان ئاتاڵار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی باران بارینی ئه‌مساڵ و پله‌ی گه‌رمی ئاساییی ناوچه‌كه پێده‌چێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵ به به‌راورد به ساڵی رابردوو له سه‌دا ٢٠ زیاد بكات و گوتی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر دێكارێك بێستانی پشتاو سێ تۆن و بۆ دێكارێك بێستانی به‌راو ١٠ تۆن شووتی ره‌نێو بهێنین".
ئاتالار جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه شووتی دیاربه‌كر به‌هۆی بوونی ڕیشاڵی زۆر و ڕێژه‌ی شه‌كر فرۆشی زۆر له‌سه‌ره و بۆ ته‌واوی پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ر ره‌وانه ده‌كرێت. ده‌شڵێت: "كۆتایی مانگی ته‌مووز شووتی ئێره پێده‌گات، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕانه‌وه‌ی شوتی له زۆر ناوچه‌ی دیكه‌دا".
موراد ئێلڤان'یش یه‌كێكه له‌و جووتیارانه‌ی له ٢٠١٣ه‌وه شوتی له دیاربه‌كر ره‌نێو ده‌هێنێت كه پێشتر شووتی له ئادانا ره‌نێو هێناوه، گوتی: "شووتی دیاربه‌كر له رووی تام و بۆنه‌وه له شووتی ئادانا خۆشتره".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن