پێداگریی ئه‌مریكا له‌سه‌ر درێژه‌دان به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا
- نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور، ستیفن بیگه‌ن جه‌ختی کردەوە له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور.
Ankara
سیئۆل/ئه‌نقه‌ره - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور، ستیفن بیگه‌ن جه‌ختی کردەوە له‌سه‌ر درێژه‌دان به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا كه رایگه‌یاندووه نیازی نییه درێژه به دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بدات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌تیی كۆریای باشووره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، ستیفن بیگه‌ن كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی سێ رۆژە له كۆریای باشووره، له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته، سو هوون كۆبووه‌ته‌وه كه تازه ئه‌و پۆسته‌ی گرتووه‌ته ده‌ست.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور، ستیفن بیگه‌ن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسی له گرنگیی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و پیۆنگیانگ كردووە و له‌گه‌ڵ سیئۆل-شدا هاوڕان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگیی نزیك.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشوور، سو هوون به شانازییه‌وه باسی له هه‌وڵه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ستیفن بیگه‌ن كرد بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا-كۆریای باكوور.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی یۆنهاپ، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكخراوه‌ته سه‌ر رێگاكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی لە نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا و ده‌ربازبوونی له گه‌یشتن به بنبه‌ستی دیپلۆماسییه‌ت له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا.
هاوكات باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا و كۆریای باكوور بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووه له‌باره‌ی رێگاكانی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆرییه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆریای باشوور، باسی له‌وه كرد كه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشترهیچ پلانێكی بۆ دانه‌نرابوو ستیفن بیگه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای-ئین كۆنه‌بووه‌ته‌وه.
ستیفن بیگه‌ن پلانی وایه دوای نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و ژاپۆن به‌رێ بكه‌وێت.
- په‌یامی ستیفن بیگه‌ن بۆ كۆریای باكوور ''ئاماده‌ین بۆ دانوستان"
دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری كۆریای باكوور، ستیفن بیگه‌ن دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا كۆرییه‌كه‌ی، لی دۆ-هوون رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆك كیم كه‌سێك كه ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت دیاریی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته موخاته‌بی من، ئه‌وا ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان".
ستیفن بیگه‌ن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كان داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریایه له چه‌كی ناوه‌كی له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی هه‌میشه‌یی.
- وه‌ڵامی روون له كۆریای باكووره‌وه
له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه كرد كه ئیداره‌ی پیۆنگیانگ درێژه به دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆندا نادات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه حكوومه‌تی واشنتۆن له‌وه ده‌رچووه كه نێوه‌ندگیرێكی متمانه‌پێكراو بێت و تیایدا هاتووه "جارێكی دیكه به‌ڕوونی ده‌یڵێین، نیازمان نییه بۆ دانیشتنی رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا".
جێگری یه‌كه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، جۆی سۆن هوی رۆژی شه‌ممه له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌تا ئه‌مریكا واز له سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی نه‌هێنێت به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی پیۆنگیانگ، ئه‌وا پلانیان نییه درێژه به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان بده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا و گوتی: ''ئایا كۆبوونه‌وه یان رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گونجاوه كه ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی پشتگوێ خستووه كه له لووتكه‌كه‌ی پێشتردا كراون و درێژه به سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانی ده‌دات به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور؟''.
- دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكوور
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سەرکردەی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون بۆ یه‌كه‌مجار له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا له سینگاپور كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵینی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ئه‌تۆمی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی درێژخایه‌ن.
هه‌روه‌ها له ٢٦-٢٧ی شوباتی ٢٠١٩دا، جارێكی دیكه هه‌ردوو سه‌ركرده له ڤیێتنام كۆبوونه‌وه، به‌ڵام لووتكه‌كه دوور له چاوه‌ڕوانییه‌كان به‌خێرایی و به‌بێ رێككه‌وتن كۆتایی هات.
دوایین جاریش له ٣٠ حوزه‌یرانی ٢٠١٩دا، هه‌ردوو سه‌ركرده گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ناوچه‌ی داماڵدراوی چه‌ك له‌نێوان كۆریای باكوور و باشووردا و بڕیاردرا به درێژه‌دان به قۆناغی دانوستانی ئه‌تۆمی.
به‌رپرسانی كۆریای باكوور به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و كاری پێشوویان، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان راگرت كه له‌سه‌ر ئاستی كار له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له سوید به‌ڕێوه‌چوو.