په‌یامی هاوخه‌میی و پاڵپشتی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان گه‌یەندرایه كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین
- شاندێکی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كه پێكهاتبوو له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌رۆک، ئومێد مسته‌فا و شاندێکی یاوه‌ری له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كرد.
Arbil
هەولێر - AA
شاندێکی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كه پێكهاتبوو له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌رۆک، ئومێد مسته‌فا و شاندێکی یاوه‌ری، به نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، عه‌لی باپیر له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كرد و له‌لایه‌ن کونسوڵی فەڵەستین باڵیۆز، نه‌زمی حەزوری پێشوازییان لێكرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له‌دیداره‌كه‌دا شاندی كۆمه‌ڵ په‌یامی هاوخه‌می و پاڵپشتیی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییان له رێگای كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستین گه‌یانده حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه به‌ئاگر و ئاسن به‌ناڕه‌وا هێرشیان ده‌كریته‌سه‌ر.
لەلای خۆیەوە کونسوڵی فەڵەستین باڵیۆز، نه‌زمی حەزوری سوپاسی عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كردووە بۆ هاوخه‌میی و پشتیوانی‌یان و له‌مباره‌یه‌وه رۆڵ و كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌رز نرخاندووە.
له به‌شێكی نامه‌كه‌ی عه‌لی باپیردا هاتووه: "سەرەنجام ئەو رۆژە دوور نابێت کە ئەو قەوارە زایۆنییە، لە نیشتمانی ئیسلامییدا کۆتایی پێ دێت، کە دەستی گرتووە بەسەر مزگەوتی ئەقسا یەکەمین قیبلەی موسڵمانان و سێیەمین حەڕەمیان".
هه‌روه‌ها كونسوڵی فه‌ڵه‌ستین دوایین پێشهات و رووداوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو و، هیوای خواست به‌زووترین كات ئه‌و شه‌ڕ و كوشتاره‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆتایی پێ بێت.
له‌لای خۆیه‌وه شاندەکەی كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند: "كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین كێشه‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و ئازادییخوازانه كه بۆ ئازادیی گه‌لان به‌په‌رۆشن و له‌وپێناوه‌دا تێده‌كۆشن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن