سياسەت, جيهان

پنتاگۆن: "چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین"

Kasım İleri  | 23.11.2022 - نوێکردنەوە : 24.11.2022
پنتاگۆن: "چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەین"

Washington DC

واشنتۆن – AA

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، سەبرینا سەین بە ئاماژەدان بەوەی کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەن، داوای کرد گرژییەکان کەم بکرێنەوە.

سەبرینا سەین لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-شمشێری تورکیا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە و هێرشەکانی پەکەکە/یەپەگە دایەوە.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ئاماژەدان بەوەی کە چاودێری پێشهاتەکانی سووریا دەکەن، گوتی: "وەک وەزارەت داوا دەکەین گرژییەکان کەم بکرێنەوە" و بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەر جۆرە هێرشێک لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە لە ناوچەکە کاریگەری دەکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە جێگیری هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە نەگۆڕاوە.

سەبرینا سەین خۆی بوارد لە وەڵامدانەوەی پرسیاری "مەبەستتان کێیە لە بەکارهێنانی گوزارەی هەموو لایەنەکان"، گوتی: "لە سەرچاوە روونەکانەوە بینیمان هەفتەی رابردوو هێرشێک کرایە سەر تورکیا، دواتر تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کرد لە عێراق و سووریا. داوا لە لایەنەکان دەکەین تەواوی پێکدادانەکان رابگرن. وەک دەزانن ئامانج لە بوونی ئەمریکا لە ناوچەکە شکستپێهێنانی تەواوەتی داعشە. ئەم هێرشانە رێگە لەو ئامانجانە دەگرن و دەستکەوتەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش دەخەنە مەترسییەوە".

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن کێربی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە "تورکیا بە تایبەت لە باشووری سنوورەکانییەوە بەردەوامە لە دووچاربوونەوەی بە هەڕەشەی تیرۆر. بە دڵنیایییەوە بە هەموو جۆرێک مافی بەرگریکردن لە خۆی و هاووڵاتییەکانی هەیە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın