Arbil
AA
ئه‌مڕۆ عه‌لی ته‌ته‌ر له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، سوێندى ياسايى خوارد.
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له رێوڕه‌سمێكدا عه‌لى ته‌ته‌ر له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، وه‌ك پارێزگارى نوێی دهۆك، سوێندى ياسايى خواردووه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، له وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له پارێزگارى نوێی دهۆك كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى تازه‌يدا بۆ خواستووه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به رابردووى كار و خزمه‌تى سه‌ركه‌وتووانه‌ى عه‌لی ته‌ته‌ر كردووه، به‌و هيوایه‌ى بتوانێت خزمه‌تى زياترى پارێزگاى دهۆك بكات.
تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به پارێزگارى پێشووى دهۆك، فه‌رهاد ئه‌ترووشى كردووه كه له كاتێكى هه‌ستيار و سه‌رده‌مى قه‌يرانه‌كاندا ده‌ستبه‌ركار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تێكى به‌رچاوى به پارێزگاى دهۆك كردووه و هيواى سه‌ركه‌وتنى له هه‌ر ئه‌رك و كارى تازه‌دا بۆ خواستووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه وه‌زيرى ناوخۆ، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئاماده‌یبووه، پارێزگارى نوێی دهۆك دووپاتیكرده‌وه كه به هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌ت به پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به باش‌ترين شێوه جێبه‌جێبكات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن