سياسەت, جيهان

پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی، ئارمین لاشێت-ی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی هەڵبژارد

لە ٣٣ هەمین کۆنگرەی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیدا، لاشێت لە کۆی ٩٩١ دەنگی ئەژمارکراو ٥٢١ دەنگی بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی گشتیی پارتەکە هەڵبژێردرا.

Erbil Başay  | 16.01.2021 - نوێکردنەوە : 17.01.2021
پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی، ئارمین لاشێت-ی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی هەڵبژارد

Berlin

بەرلین - AA

پارتەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ، پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU)، ئارمین لاشێت-ی بۆ پۆستی سەرۆکی گشتیی هەڵبژارد.

لە ٣٣ هەمین کۆنگرەی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحیدا کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە ئۆنلاین بەڕێوەچوو، تیایدا هەریەک لە سەرۆکی ویلایەتی نۆرد-راین ڤێستفاڵن، ئارمین لاشێت، پەرلەمانتاری پێشوو، فرێدریش مێرز و سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی فیدراڵی، نۆربێت رۆتجن کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە.

لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا مێرز لە کۆی ٩٩٢ دەنگی ئەژمارکراو ٣٨٥ دەنگی بەدەستهێنا، لاشێت ٣٨٠ دەنگ و رۆتجن ٢٢٤ دەنگ، سێ نوێنەریش دەنگیان نەدا.

لەبەرئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان نیوە زیاتری دەنگی نوێنەرەکانیان بەدەستنەهێنا، دەنگدانەکە مایەوە بۆ خولی دووەم.

لە خولی دووەمدا کێبڕکێکە لەنێوان ئەو دوو کاندیددا بەڕێوچوو کە لە خولی یەکەمدا زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە، لەو خولەشدا لە کۆی ٩٩١ دەنگی ئەژمارکراو لاشێت ٥٢١ دەنگی بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی گشتیی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی هەڵبژێردرا. مێرز-یش ٤٦٦ دەنگی بەدەستهێنا، چوار نوێنەریش دەنگیان نەدا.

بەو شێوەیەش ئارمین لاشێت بووە نۆهەمین سەرۆکی گشتیی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın