Kerkuk
کەرکووک - AA
تایبەت بە تێبینیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەھەڵبژاردنەکان، محەمەد خورشید بەرپرسی لقی سێی ئەو پارتە رایگەیاند "لەسیستەمی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان ناحەقییەکی گەورە لەکوردی کەرکووک کراوە و لەبازنەی حەویجە بە٩٨ ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دەھێنرێت بەڵام لەبازنەی رۆژھەڵات کە بازنەی کوردیە بە سەد و ٣٠ ھەزار دەنگ کورسیەک بەدەست دێت".
لەسەر ئامادەکارییەکانی حزبەکەی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکووک بەئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند: "ئێمە وەکوو پارتی پێشنیاری یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی خستە بەردەم لایەنەکانی کەرکووک بەڵام سەری نەگرت بەڵام پارتی بەشداری ھیچ کۆبوونەوەیەکی لایەنەکانی کەرکووکی نەکرد بۆ یەک لیستی و دروستکردنی ھاوپەیمانێتی، بەڵام ئەم سیستەمی ھەڵبژاردنە شێوازی دەنگدانە بەتاک و کاندید بۆیە دروستکردنی ھاوپەیمانێتی گرنگییەکی ئەوتۆی نییە".
محەمەد خورشید ئاماژەی بەوەشکرد: "وەکوو ھەر پارتێکی دیکەی عێراق ئاماددەکاریمان بۆ ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێکردوە و بەدوو کاندید بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک دەکەین و ھەر بابەتێکی تریش بێتە پێشەوە ئەوکات بڕیاری پێویستی بۆ وەردەگرین"
بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیگەیاند: "جەماوەری پارتی ھەر لەکەرکووکن تەنھا ھەندێک بارەگایان لەھەولێرە ئەویش بەھۆی داگیرکردنی کەرکووک و بارەگانیان لەشارەکە و ھەرکات ھەست بەئازادی کاری سیاسی بکەین حەتمەن دەگەڕێینەوە کەرکووک".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن