١٦ی ئادار یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه
- چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ، عه‌لی مه‌حمود: ''سەرەتا لە خولی یەکەمی دادگادا، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بە جینۆساید ناسێندرا لە دادگای شاری لاھای و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە رووی یاساییەوە دۆسیەکە داخراوە، بەڵام لە رووی قەرەبووکردنەوە بەردەوامە''.
Arbil
هه‌ولێر - AA
کیمیابارانی ھەڵەبجە لە کاتژمێر ١٠ و ٥٥ خولەکی رۆژی ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی بەعسەوە لە رێگای فڕۆکەی جەنگییەوە بە بۆمبی کیمیایی دژبە ھاووڵاتییانی ئەو شارە ئەنجامدرا و لە ئاکامدا زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتی مەدەنی کە زۆرینەی ژن و منداڵ بوون شەھیدکران و ژمارەیەک منداڵ ون بوون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون کە تا ئێستاش بە دەست برینەکانیان دەتلێنەوە.
چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤ كه دوای رووخانی رژێمی به‌عس، كه‌وته به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی كیمابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و دواتر گه‌وره بازرگانێكی هۆڵه‌ندیان دا به دادگای هۆڵه‌ندا به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی چه‌كی كیمایی به رژێمی به‌عس و به‌كارهێنانی له كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا و به‌م تۆمه‌ته سزای ١٦ ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو.
چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ، عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت سه‌ره‌تا رۆژنامەنووسێکی ھۆڵەندی بەناوی ئاڕنۆڵد یەکەمجار لە بەغدا گه‌وره بازرگانێكی هۆڵه‌ندی بینووه و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یشی بۆ هۆڵه‌ندا به‌یه‌كه‌وه كاریان له‌سه‌ر كرد تا درا بە دادگا.
عه‌لی مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠٣ سكاڵامان له‌سه‌ر بازرگان فڕانس ڤان ئه‌نرات نووسی لە ھۆڵەندا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌کەی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، كاتێك ئه‌و سكاڵایه‌مان نووسی، ئه‌و گه‌ڕابووه‌وه هۆڵه‌ندا چونكه پێشتر نیشته‌جێی به‌غدا بوو، دۆسیەکەی بردرا بۆ پەرلەمانی ھۆڵەندا لەلایەن پارتی سۆسیالیستەوە و دواتر لە پێنجی ١١ی ٢٠٠٤دا، چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی ئەنجامدا و لەو چاوپێکەوتنە داوای لێبوردنی نەکرد کە چەکی کیمیایی بە رژێمی به‌عس فرۆشتووە، ئیتر داواکاری گشتی دۆسیەی لەسەر کردەوە، لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠٥ دادگای شاری رۆتردام دەستی پێ‌کرد و دادگاکە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠٠٩".
عه‌لی مه‌حمود گوتیشی: "سەرەتا لە خولی یەکەمی دادگادا، كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بە جینۆساید ناسێندرا لە دادگای شاری لاھای و لە ساڵی ٢٠٠٥ لە رووی یاساییەوە دۆسیەکە داخراوە، بەڵام لە رووی قەرەبووکردنەوە بەردەوامە".
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی بازرگانه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ش، عه‌لی مه‌حمود گوتی: "بەشی قەرەبوو ھەر بەردەوامە تا ئێستاش، به‌ڵام له به‌شی یاسایی بە ١٦ ساڵ و نیو سزا درا بەتۆمەتی بەشداریکردن لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتی، هه‌روه‌ها بە بڕی ٢٥ ھەزار یورۆ بۆ ھەر قوربانییەک سزا دراوە، سزا یاساییه‌كه‌ی ته‌واوكردووه، به‌ڵام بۆ بابه‌تی قه‌ره‌بووکردنەوە تا ئێستا ده‌ڵێت توانای داراییم نییه و دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه".
کیمابارانکردنی ھەڵەبجە بە کارەسات و رووداوێکی مێژوویی دادەنرێت لە کۆتایی سەدەی رابردوودا کە تا ئێستاش ئاسەواری کارەساتەکە دیارە و رۆژانە منداڵە ونبووەکان دەدۆزرێنەوە کە ھیچ کەسێکیان لە ژیاندا نەماوە و سەردانی ئەو گۆڕستانەش دەکەن کە ناوەکانیان لەسەر کێلی گۆڕانەکاندا نووسراوە.
یەکێک لە سیمبولەکانی ھەڵەبجە، دیمەنی تراجیدیای عومەری خاوەرە، ئەو تەمەن ٥٤ ساڵەی کاتێک بۆنی غازی خەردەل رێگای پێ دەگرێت و خۆی بەسەر کۆرپەلەی باوەشیدا دەنووشتێنێتەوە و پێکەوە لەبەردەمی کۆسپەی حەوشەی ماڵێکدا گیانیان دەردەچێت.
بەشێکی زۆری ئەوانەی لە مەرگەساتی ھەڵەبجە رزگاریان بوو، رۆیشتنە وڵاتی ئێران و لە کەسوکاریان دابڕان و دوای بیست ساڵ لە کارەساتەکە، یەکەم ونبوونی ھەڵەبجە کە لەکاتی کیمیابارانەکە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو بەناوی عەلی ھەڵەبجەیی دۆزرایەوە و دوای پشکنینی دی ئێن ئەی توانی کەسوکارەکەی بدۆزێتەوە.
ئه‌وانه‌ی له‌و كاره‌ساته رزگاریان بووه، به‌شی هه‌ره زۆریان به‌ده‌ست دۆخی ته‌ندروستییانه‌وه ده‌ناڵێن و تا ئێستاش چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌وانه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمایین.
ساڵانە لە رۆژی ١٦ی ئاداردا، جگە لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، چەندین کۆنسولی بیانی لە ھەرێم و شاندی بیانی سەردانی مۆنیۆمێنتی ھەڵەبجە دەکەن و رێوڕەسمی تایبەت بەم کارەساتە بەڕێوەدەچێت، لە شوێنی رێوڕەسمەکەش بە زمانی عەرەبی نووسراوە، "ھاتنەژوورەوە بۆ بەعسییەکان قەدەغەیە".
بەپێی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، کاتژمێر ١٠ و ٥٥ خولەک وەک ماتەمینی بۆ ئەو کارەساتە، بۆ ماوەی پێنج خولەک جموجۆڵ لە شارەکان رادوەستێت و ئەمساڵیش بەھۆی راگەیاندنی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھیچ چالاکییەک ئەنجام نادرێت.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئەمساڵ بەھۆی پابەندبوون بە بڕیار و راسپاردەکانی دامەزراوە تەندروستییەکانی کوردستان و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێویستمان زانی ھاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەم یادە نەکەینەوە، بەڵکو بە شێوازی تر و بە پاراستنی تەندروستی و ژیان لە ھەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان، پەیامی زیندوێتی یادی شەھیدان بڵند رابگرین و لە ھەوڵەکانمان بۆ بەجیھانیکردن و ناساندنی تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی جیھان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەردەوام دەبین.
پارێزگای ھەڵەبجە بە دووری ٨٣ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی-یەوە. رووبەرەکەی ھەزار و ٥٩٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە باکووری رۆژھەڵات و باشوورەوە، بە چیاکانی ھەورامان و شنروێ و باڵامبۆ دەورەدراوە. بەدرێژایی ٧٥ کیلۆمەتر ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران‌دا. دەشتی شارەزوور کە بە یەکێک لە دەشتە بەپیت و ناودارەکانی جیھان دەناسرێت، بەشێکی گەورە لە رووبەری ئەم پارێزگایەی پێکھێناوە.