وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری تورکیادا دەکات
Baghdad
بەغدا – AA
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن وەک نوێنەری عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی حکوومەتی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا دەکات.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بە نوێنەرایەتی حکوومەتی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن