Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان بەشداری لە یەکەمین لووتکەی وزەی ئەتۆمدا دەکات، کە بە میوانداری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حکوومەتی بەلجیکا، لە ٢١ی ئاداردا لە برۆکسل ساز دەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە یەکەمین لووتکەی وزەی ئەتۆم کە وەزیری دەرەوە فیدان بەشداری تێدا دەکات و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و حکوومەتی بەلجیکا میوانداری دەکەن، سبەی بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە لە لووتکەکەدا کە فیدان بە یاوەری شاندێک بەشداری دەکات، وەک سەرۆکی شاندەکە لە دانیشتنی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکاندا گوتارێک پێشکەش دەکات و، چوار پانێلی جیاش بە بەشداری وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی دیکە ساز دەکرێن.
لە لووتکەکەدا وڵاتەکان تاوتوێی "دەردانی غازی ژەهراوی بۆ ئاستی سفر"، جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیا و خێراکردنی پرۆسەی پەڕینەوە بۆ وزەی پاک و سەرلەنوێ بەهێزکردنەوەی دەوری وزەی ئەتۆم دەکەن.