توركيا

وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە هاکان فیدان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا

Ahmet Dursun  | 04.06.2023 - نوێکردنەوە : 05.06.2023
وەزیری دەرەوەی ئێران پیرۆزبایی لە هاکان فیدان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان پیرۆزبایی لە هاکان فیدان کرد کە لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا وەک وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوە.

عەبدوڵڵاهییان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەکی ئاڵای تورکیا و ئێرانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری نوێیی دەرەوەی کۆماری تورکیا. چەندین جار لە نزیکەوە گفتوگۆمان کردووە. دیپلۆماتکارێکی بەتوانا و لێهاتووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ماڵئاوایی لە مەولود چاوشئۆغڵو کرد کە نزیکەی هەشت ساڵ وەک وەزیری دەرەوە لە ئەرکدابوو و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە کابینەی نوێی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیادا کە دوێنێ لەلایەن سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیەندرا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)، هاکان فیدان بە وەزیری نوێی دەرەوە دەستنیشان کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن