تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

وەزیری تەندروستیی عێراق: "پێویستە رێوشوینەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکرێن"

- وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی: "بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا و پاریزگاکان وا پێویست دەکات، رێوشوینەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکرێن".

Zana Natık Kerem  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
وەزیری تەندروستیی عێراق: "پێویستە رێوشوینەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکرێن"

Baghdad

بەغدا - AA

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند کە بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا و پارێزگاکان وا پێویست دەکات، رێوشوینەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکرێن.

لەوەبارەو وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "لەبەر پەرۆشیمان بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی کە لەلایەن لیژنەی تەندروستیی و سەلامەتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکراون، هانی هاووڵاتییان دەدەین کە لەبەر پاراستین گیانیان زیاتر پابەندبن بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ و تا چەند رۆژی داهاتوو لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە".

راشیگەیاندووە "تیمەکانی تەندروستیی بەردوامن لە سەردانیکردنی ئەو ناوچانەی کە کەرەنتینکراون بۆ ئەوەی پشکنین بۆ حاڵەتەکانی گوماناوی ئەنجام بدەن، هەروەها ستایشی رۆڵی دەزگاکانی راگەیاندن و چالاکوانانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کردووە لەوەی بەردەوام هەوڵی هوشیارکردنەوەی هاووڵاتییان دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر پابەندبن بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی".

بەپێی رایگەیەندراوەکە کە وێرای بوونی گردبوونەوە و هاتوچۆکردنی پیادە و ئۆتۆمبێل، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش هاتووە "راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵات، لەبەر هۆکاری ئەمنیی نییە، بەڵکو لەبەر پاراستنی گیانی هاووڵاتییانە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا و پارێزگاکان زیادی کردووە.".

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی ئەوەیشی وەبیرهێناوەتەوە کە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ژمارەیەک ناوچەی بەغدا و پارێزگاکان زیادی کردووە، بۆیە وا پێویست دەکات، رێوشوینەکانی تایبەت بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ توندتر بکرێن.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گەیشتووەتە شەش هەزار و ٨٦٨ کەس لەنێویاندا ٢١٥یان گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و ٣٧٨ تووشبوویش چاکبوونەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın