عێراق

وەزیری بەرگریی عێراق: "کاری لەپێشینەمان گرنگیدانە بە پتەوترکردنی ئاسایشی کەرکووک"

وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی لە میانی سەردانەکەی بۆ شاری کەرکووک لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، راکان سەعید جبوری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەمنی کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem  | 31.05.2023 - نوێکردنەوە : 01.06.2023
وەزیری بەرگریی عێراق: "کاری لەپێشینەمان گرنگیدانە بە پتەوترکردنی ئاسایشی کەرکووک"

Arbil

ھەولێر – AA

وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی لە میانی سەردانەکەی بۆ شاری کەرکووک لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت، راکان سەعید جبوری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای ئەمنی کۆبوویەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو ھەوڵانەی کە بە ئامانجی پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە پارێزگای کەرکووک خراونەتەگەڕ تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پتەوترکردنی ھاریکاریی و ھەماھەنگییەکانی نێوان کارگێڕیی کەرکووک و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە.

راشیگەیاندووە کە وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پارێزگای کەرکووک، یەکێکە لە پارێزگا گرنگەکان و گوتوویەتی: "کاری لەپێشینەمان، گرنگیدانە بە پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگریی پارێزگای کەرکووک".

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگریی عێراق، سابت عەباسی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگای کەرکووک، گەیشتە شاری کەرکووک.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın