توركيا

وەزیری بەرگریی تورکیا و فەماندەیی هێزەکانی دەریایی پاکستان کۆبوونەوە

Sarp Özer  | 26.11.2022 - نوێکردنەوە : 26.11.2022
وەزیری بەرگریی تورکیا و فەماندەیی هێزەکانی دەریایی پاکستان کۆبوونەوە

ئیستانبوڵ - AA

وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار پێشوازیی کرد لە فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی پاکستان، ئەدمیراڵ محەمەد ئەمجەد خان نیازی.

لە دوای رێوڕەسمی ناردنی "سێیەمین کەشتی بۆ دەریا کە لە چوارچێوەی پرۆژەی MİLGEMی پاکستان" دروستکرابوو لە فەرماندەیی دروستکردنی کەشتی ئیستانبوڵ کە هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف بەشدارییان کرد، ئاکار و محەمەد ئەمجەد خان نیازی کۆبوونەوە.

ئاکار لە لە تەلاری وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشوازیی کرد لە فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی پاکستان.

هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەیی هێزەکانی دەریایی تورکیا، ئەدمیراڵ ئەرجومەنت تاتڵیئۆغڵو و جێگری وەزیری بەرگریی، موحسین دەرە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın